به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» ڕۆژی یەکشەممە بە دەربڕینی ئەمەی کە ئانکاراو مۆسکۆ خەریکی ئەنجام دانی کاری زۆرن لە بواری پیشەی بەرەڤانی، ڕایگەیاند: وڵاتەکەی ھیچ دوودڵییەکی لە کڕینی «ئێس_٤٠٠» لە ڕووسیا نییە.
سەرۆک کۆماری تورکیا ئەم قسانەی لە کاتی گەڕانەوە لە گەشتەکەی بۆ بۆسنی ھێرزەگۆڤین و لە نێو ئاپۆڕەی ئەو پەیامنێرانەدا کرد کە لە فڕۆکەکەی دا بوون.
«ئلێکساندەر میخیف» سەرۆکی کۆمپانیای «ڕۆسۆبۆرن ئێکسپۆرت» ئاژانسی بنێری چەکەمەنیی ڕووسیا حەوتەی ڕابردوو لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند بوو، چاوەڕوان دەکرێت کە ھەتا بەرلە کۆتایی ھاتنی ئەم ساڵە زایینییەی ٢٩٢١ گرێبەستی تازەی مۆسکۆو ئانکارا لە بواری سیستێمی «ئێس_٤٠٠» یەکلایی بێتەوە.
342/